ڕۆژانی سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و هه‌ینی ٤ و ٥ی و ٧ی به‌فرانبار، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار، بۆكان و جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ئارام محه‌ممه‌دی“، “ئه‌فشین ساعدی” و “ئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌ر” برای هه‌میشه زیندوو ئیسماعیل گوڵعه‌نبه‌ر له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری جوانڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌یانی هه‌ینی، ئارام محه‌ممه‌د، هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی پسوه‌ی سه‌ر به پیرانشار له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌فشین ساعدی شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندار و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌ر، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی جوانڕۆ له كاتی گه‌ڕانه‌وه له شاری تاران و نزیك شاری بێستوون هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.