12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “نێ“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی محه‌ممه‌د په‌روازه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌ریوان له سێ رێیانی ئاوایی نێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر محه‌ممه‌د په‌روازه و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ڕفاندووه. محه‌ممه‌د خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.