29
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی ئاودانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “سه‌جاد مورادی” پاش بانگ‌كران له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌جاد مورادی” به هۆی دانانی بابه‌ت سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ دادسه‌رای گه‌شتی و ئینقلابی ئاودانان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ماهپاره له ده‌ڕه‌شار گوازراوه‌ته‌وه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.