17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “مه‌تین(زانیار) مێهدی زاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“مه‌تین مێهدی زاده” خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “زمه”ی سه‌ر به شاری شنۆوه كه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.