32
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی ڕژیم پاش ته‌واوبوونی یاری یانه‌ی تۆپی پێی تراكتۆرسازی ته‌وریز، پێنج شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره ئه‌ندازیارێك به ناوی “عه‌لی زاهدی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج شارومه‌ندی ئازه‌ری به ناوه‌كانی “سیامه‌ك سه‌یفی”، “میلاد زیهنۆلعابدینی”، “سه‌مه‌د حه‌یده‌ری”، ” ئه‌مین و ئه‌میر ته‌قی زاده” به بیانووی وتنه‌وه‌ی دروشمی ههنجارشكێنانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارێكی عومران به ناوی “عه‌لی زاهدی” به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.