63
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئیسماعیل پورعهبدۆڵڵا”، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی “زانا سەعیدی”، “ئارەش ئیبراهیمی”، “شوان ئەحمەدی” و “میقداد بلەبزانی”، هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاهیندژ به ناوی “ئارام ئوستادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه و هه‌موویانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌ده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام بووه.