4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، بریندارێكی شۆڕشی ژینا له پیرانشار و پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بریندارێكی شۆڕشی ژینا له پیرانشار به ناوی سادق مه‌حموودنژاد له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها دوو برای خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی ئێدریس و كامران ڕسووڵی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی سه‌عدوون غه‌زاڵی، خالد به‌كری و محه‌ممه‌د به‌كری له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.