له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی میرجاوه و چابه‌هار، ڕۆژنامه‌وانێك له ئه‌رده‌بیل، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی بلداجی و چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌بدۆلغه‌فار ئازه‌رنووش، مه‌سعوود به‌لووچ ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و مه‌نسوور به‌لووچ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میرجاوه و چابه‌هاره‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له شاری ئه‌رده‌بیل، ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی مه‌یسه‌م ڕه‌شیدی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له شارستانی بلداجی له ئوستانی ئیسفه‌هان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی حه‌مید قاسمپور فارسانی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و له شاری تاران، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی ئێلهام ساڵحی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه.