12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، عه‌زیم یادگاری، شارومه‌ندی خه‌ڵكی دێهلۆڕان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
عه‌زیم یادگاری و سه‌عدۆڵڵا ئایینی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له پارێزگای ئیلام بوون كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به ده ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌زیم یادگاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئیلام كرا.