ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، فرمێسك بابایی، چالاكی مافی ژنان و خه‌ڵكی پاوه، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پاوه بنه‌ماڵه‌ی باباییان بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كردووه و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌یان له دایك، باوك و برای بچووكتری فرمێسك كردووه. پاش لێپرسینه‌وه، بازجووهكانی ڕژیم فرمێسك باباییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و كاتێك دایكی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، توندووتیژییان له‌گه‌ڵی دا نواندووه. هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم بووه‌ته هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی دایكی فرمێسك و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. فرمێسک بابایی، ساڵی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی فتوای جیهادی خومه‌ینی دژی خه‌ڵكی كوردستان، به به‌كارهێنانی تووندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزرابوو.