10
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی دێهده‌شت له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری بێهبه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، كاتێك له مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی پێدرام ئازه‌رنووش، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به‌شداری كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی یاسووج ڕاگوێزرا. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ڕژیم به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” سه‌رجه‌م به سێ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو.