14
ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی قانع خاتری، شارومه‌ندی خه‌ڵكی سنه تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، قانع خاتری، چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه چه‌ند جار سه‌دانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی شاری سنه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.