ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، دایه شه‌ریفه، دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی” كه به‌نیازبوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچه‌كانی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “پژمان فاتحی” و هاوڕێیانی له‌سێداره‌دراوی بكات، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی كوردستان دژبه ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی، دایه شه‌ریفه، دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچه‌كانی به‌ره‌و شاری كامیاران به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام له نیوه‌ی ڕێگا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕشه‌یان لێكرا. مه‌ئموورانی ڕژیم به دایه شه‌ریفه‌یان وتووه، بۆ نامری، بۆ واز ناهێنی، دایه شه‌ریفه‌ش له وڵامدا وتوویه، “من ڕامینم و ئێوه له‌گه‌ڵ ڕامین به‌ره‌وڕوون، وه‌رن بۆ جارێكی دیكه له‌سێداره‌م بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلیش نه‌بێ، به‌پێ خۆم ئه‌گه‌ینمه ماڵی هاوڕێ شه‌هێده‌كانی ڕامین و كه‌س ناتوانێت ڕێگه‌م لێ بگرێت”.