39
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، دایە شەریفە، دایکی “ڕامین حسێن پەناهی” کە لەگەڵ زاوا و کچەکانی بۆ دیداری بنەماڵەی “پژمان فاتحی” چووبوونه کامیاران، لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
دایه شه‌ریفه دوای دەستبەسەرکرانی لە کامیاران، بە ئۆتۆمبێلەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆ شاری سنه گوازرایه‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه هه‌ڕه‌شه‌یان له دایه شه‌ریفه كردووه كه بۆی نییه له گوندی قڕۆچای بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هۆشداره‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرێت ئه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت. له سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و دایكه دادخوازه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێڕێزی به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.