13
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كامران ساختمانگه‌ر چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شه‌قامی جامی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٣، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی كامران ساختمانگه‌ر له لقی ١٠٩ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی سنه به‌ڕێوه چوو. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن دادستانی سنه و جه‌هانگیر ئه‌ڵماسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كوردستان به “درووست كردنی بوختان و هه‌ڵبه‌ستی درۆ بۆ به‌رپرسانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراوه.