ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارێكی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، كرێكارێكی كاشیكاری به‌لووچ له‌ شارستانی چابه‌هار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ناسناوی ئه‌و شارومه‌نده‌ عه‌بدولوه‌حید هووت، ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ بووه‌. ئه‌و هاووڵاتیه‌ پیشه‌ی كاشیكارییه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر كار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net