6
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، كرێكارێكی به‌لووچ شاغڵ له كارخانه‌ی كاشی “نۆوین سێرام“ی یه‌زد به ناوی “یاسر نوتی زهی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
یاسر نوت زهی، ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری زاهدانه كه به مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كارخانه‌ی كاشی “نۆوین سێرام“ی یه‌زد ده‌ست به كار بووه. ڕۆژی سێشه‌ممه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و كرێكاره‌یان له شوێنی كاره‌كه‌ی ڕفاندووه و تا به ئه‌مڕۆ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.