10
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی دیكه‌ی نانه‌واخانه له شاری سه‌قز به ناوی عه‌تا گوڵنازی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و له به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی یه‌كێتی نانه‌واخانه‌كان به ناوی یه‌دۆڵڵا عێلمی و ده كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كرێكارێكی دیكه‌ی نانه‌واخانه به ناوی عه‌تا گوڵنازی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.