25
شەوی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “ماردین گەنجی”، وەرزشکاری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی قوروە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەرکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دەستبەسەرکرانی “ماردین گه‌نجی” دوای ڕه‌خنه‌گرتنی له “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ شێخیزاده”، بەربژێری هەڵبژاردنەکانی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی بەناوی نوێنەری شارەکانی دێولان و قوروە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوویداوە. ناوبراو پاش به‌ندكران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.