ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایه‌ك له‌ پاوه‌ و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێك له‌ مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایه‌كی ناڕازی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شاری پاوه‌ به‌ ناویمحه‌ممه‌د محه‌ممه‌دیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناویكه‌ماڵ مه‌سعوودیپاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، مامۆستا محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی، خه‌ڵكی گوندی میراولی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پشتیوانی له‌ خۆپێشانده‌ران كرد و به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناویكه‌ماڵ مه‌سعوودیماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و كه‌ماڵ مه‌سعوودی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net