6
میلاد ناسری، مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “كانیڕهش“ی سه‌ر به شاری بۆكان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، به دوای بانگهێشت بۆ لقی جێبه‌جێكاری ئه‌حكامی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، میلاد ناسری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه بە توندووتیژی دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا. ئه‌و مێرمنداڵه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكان به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم و ڕۆژی سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه.