102
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “مێهدی وه‌لیزاده” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، “مێهدی وه‌لیزاده” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی دارسه‌یرانی مه‌ریوان به بێ هۆكارێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگێرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارهمهنده تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.