ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، نه‌وید كۆلههڕوودی، توێژێنه‌ری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی نه‌وید كۆلههڕوودی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه وته‌كانی ئه‌و چالاكه سیاسییه له به‌رنامه‌ی “دیالۆگی ئێران” كه دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ده‌خاته به‌ر باس، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا و نه‌وید و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.