36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “محهممهدیووسف داوودی” خه‌ڵكی ئێرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “محهممهدیووسف داوودی” پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له دادگای ئێرانشار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی قاز‌یان كردووه، وتوویانه كه ڕفاندنی ڕۆڵه‌كه‌تان پێوه‌ندی به‌و په‌روه‌نده‌وه نییه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌یێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.