33
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كورۆش ئاوای”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “ڕه‌حیم سه‌لامه‌ت” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “ڕه‌حیم سه‌لامه‌ت” له گوندی “كورۆش ئاوا”ی سه‌ر به شاری شنۆ و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “تاچین ئاوا”، “شه‌هرام شاهی”، “فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌دی” و “ماردین گاگشی” له شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕفێندراون.