19
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، “ئه‌سعه‌د كاكه” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری تیكاب، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه ڕه‌وانه‌ی دادگا و له‌وێوه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سعه‌د كاكه” له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تیكاب به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و له حاڵێكدا ده‌م و چاوی هه‌موو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه بریندار كرابوو، ڕه‌وانه‌ی دادگای ئینقلاب و له‌وێوه بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و شارومه‌نده ڕۆه‌ژی ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ به دانانی وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی ئازادی كرا.