24
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “ڕه‌زا(ڕێبوار) یاسه‌مه‌نی”، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ڕێبوار یاسه‌مه‌نی” و ناوبرایان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ڕێبوار له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه.