37
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “سامان ڕەحمانپەنا”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان ڕه‌حمانپه‌نا” بۆ دووهه‌مین جار لە شەقامی ئوستاد شیرازی سەقز له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی سامان له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه ناوبراو ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ به‌ندكران ئازاد كرابوو.