12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قوروه به ناوی مێهدی كاكه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی مێهدی كاكه‌یی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی مێهدی له‌به‌رده‌ست دا نییه.