6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “لۆنه كۆن“ی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی مووسا تابعی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مووسا تابعی منداڵێكی كه‌م ئه‌ندامی هه‌یه و پیشه‌ی كرێكارییه. ئه‌و شارومه‌نده له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و نزیك پاساژی شاهۆ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی مووسا تابعی له به‌رده‌ستدا نییه.