ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی حاجی له‌كی سه‌ر به شاری بۆكان به ناوی په‌یمان ئیسماعیل‌پوور، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی په‌یمان ئیسماعیلپور و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. ئه‌و شارومه‌نده پاش چه‌ند ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه ئازاد كرا، به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، بۆ جارێكی دیكه به فه‌رمانی دادستانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه.