8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی مێسووراوی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی كورۆش نه‌دیمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی كورۆش نه‌دیمی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.