له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی ڕه‌فێق موسته‌فایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری ڕه‌فێق موسته‌فایی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی پاكده‌شت به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌ڵام ناسناویان به ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.