31
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ڕامیار محه‌ممه‌دزاده” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیانی كردۆته سه‌ر ماڵی “ڕامیار محه‌ممه‌دزاده” له پیرانشار و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.