23
به‌یانی شه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “دێ شهمس”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “فه‌خره‌دین مۆده‌ڕسی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت كاتژمێر چواری به‌یانی و به بێ حوكمی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “فه‌خره‌دین مۆده‌ڕسی” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده هێشتا ڕوون نه‌كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه.