16
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی “شێركۆ تابناك“، دوای بانگهێشتی بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره، بۆ جێبه‌جێكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵه، مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كرابوو. ناوبراو له لایه‌ن لقی ١٠ی دادگای بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان“، حوكمی چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.