“بیتا ڕه‌سووڵی” هونه‌رمه‌ند و گورانیبێژی خه‌ڵكی لاهیجان، سێ ڕۆژ به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌و شاره، به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هیركانی، “بیتا ڕه‌سووڵی” پاش ئه‌وه‌ی له مه‌راسمێك دا له ژێر ناوی “جێژنی ژنانه” له شاری لاهیجان له‌گه‌ڵ دوو ژه‌نیاری مۆسیقای پیاو گورانی وتبوو، به تووندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی ژنی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و ناوبراو ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كراوه. شایانی باسه كه “بیتا ڕه‌سووڵی” دانیشتووی وڵاتی توركیایه و پاش ٢٤ كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه.