34
“محه‌ممه‌د عه‌باسزاده” هونه‌رمه‌ند و گورانیبێژی خه‌ڵكی شاباد و سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی برووجێرد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
“محه‌ممه‌د عه‌باسزاده” به بیانووی به‌شداری له مه‌راسمی نه‌ورۆزی گوندی شۆهان له شارستانی شاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و وڵامێكیان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی وه‌ر نه‌گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری برووجێرد به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “بێڕێزی به ئیسلام و پیرۆزییه‌كانی دین” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌كانیان ڕاده‌ستی دادگای ئه‌و شاره كراوه.