55
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیا له شاری گه‌ڤه‌ری سه‌ر به باكووری كوردستان هه‌ڵی كۆتایه سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی كورد و ١١ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی میدیاكانی باكووری كوردستان، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ١١ شارومه‌نده هێشتا دیار نییه، به‌ڵام ده‌زگای میتی توركیا په‌رونده‌سازی بۆ كردوون و ڕێگه‌ی نه‌داوه پارێزه‌ره‌كانیان چاویان پیان بكه‌وێت. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ڕێژه‌ی زیاتری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كه‌ن و هێشتا ناسنامه‌یان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.