80
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادستانی توركیا له پارێزگای مێرسینی سه‌ر به باكووری كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، ١٢ شارومه‌ندی كورد له شاره‌كانی ته‌رسووس، گوڵنار، ئاكده‌نیز، توروسلار و یه‌نی شه‌هیر له‌لایه‌ن پۆلیسیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ١٢ كه‌سه، پێنج كه‌سیان به بارمته ئازاد كراون و شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی ڕێكخستن ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. هه‌روه‌ها شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كراوه.