38
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٢ شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی به نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پیێ ڕاپۆرته‌كان، له كۆی ئه‌و دوانزه كه‌سه، ٧ كه‌س له شاره‌كانی تالش و ئاستارا به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دوو كه‌سیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه. پێنج ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.