39
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ١٢ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌لایه‌ن حه‌ره‌س حدوودی مه‌رزبانی عێراق له سنووری نه‌وسوود ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌و ١٢ كۆڵبه‌ره له سنووری بیاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناسناوی ٧ كه‌س له‌و كۆڵبه‌رانه بریتیه له: “ئه‌نسار مه‌حموودی”، “په‌یمان ڕه‌حمانی” و “ئیره‌ج” خه‌ڵكی جوانڕۆ، هه‌روه‌ها “قانع ڕۆسته‌می”، “ئارام نازری”، “سه‌یوان ڕه‌حیمی” و “ئاریان وه‌یسی” خه‌ڵكی پاوه.