ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٣ موعه‌لیمی به‌هائی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ ئیسفه‌هان

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی ڕێبه‌ندان، ١٣ موعه‌لیمی به‌هائی به‌ شێوه‌ی نایاسایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌هاییه‌كان، ١١ كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ژن و منداڵ بوون و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ته‌نیا به‌ بیانووی خوێندن له‌ قه‌تابخانه‌ی به‌هاییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. ڕفاندنی موعه‌لیمانی به‌هایی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ قوتابیانی په‌یڕه‌وی ئه‌و ئایینه‌ له‌ قوتابخانه‌ فه‌رمییه‌كان مافی خوێندنیان پێ نادرێت و كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان به‌ هه‌زینه‌ی خۆیانه‌‌وه‌ قوتابخانه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ سه‌ركوت ده‌كرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net