به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٥ كرێكاری خه‌ڵكی گوندی ئاوێهه‌نگ كه له شاری ده‌ماوند كاریان كردووه له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ١٥ كرێكار به ناوه‌كانی سه‌عید حه‌یده‌رزاده، جه‌میل سفیدی، جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی، شاهۆ قاسمی، كه‌یوان قاسمی، محه‌ممه‌د قاسمی، لوقمان قاسمی، فه‌رزاد ڕۆسته‌می، عه‌زیز ڕۆسته‌می، بێهزاد ڕۆسته‌می، فه‌رزاد شه‌ریفی، فاتێح محه‌ممه‌دی، ئێقباڵ مه‌حموودی، ئێقباڵ مورادی زه‌ڕ، شاهپور حه‌بیبی و عیسا خادمی، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر هه‌موو ئامێره ئه‌له‌كترۆنیه‌كانیان دا گیراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ١٥ كرێكاره له‌به‌رده‌ستدا نییه.