33
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، پۆلیسی توركیا ١٥ شارومه‌ندی كوردی له چه‌ند شاری باكووری كوردستان به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ١٥ شارومه‌نده كورده به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له ڕێكخراوه‌ی تیرۆریستی له شاره‌كانی ئامه‌د، مێرسین، ئیستانبوول و ئادانا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان پاش دۆڕانی هه‌ڵبژاردنی شاروانییه‌كان به ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، شه‌پۆلێك له ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له سه‌رانسه‌ری توركیا ده‌ست پێكردووه.