30
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٩ شارومه‌ندی كورد له شاره‌كانی ئێستانبوول و ساكاریا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له باكوور و باشووری كوردستان، شه‌پۆلێك له سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستی پێكردووه و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٩ كه‌س له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر خانووی شارۆمه‌ندانی كورد له ئیستانبوول و ساكاریا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.