21
فه‌رمانده‌ی ئینتزامی پارێزگای كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٢٩ په‌نابه‌ری نایاسایی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له شاری بیجاڕ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پێشتر ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی پارێزگای كوردستان ڕایانگه‌یاندبوو كه شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی ته‌نیا بۆ كاركردن ده‌توانن بێنه ئه‌و ئوستانه و ئه‌گه‌ر بۆ مانه‌وه و ژیانكردن بێنه ئه‌و پارێزگایه، ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرت ده‌كرێن. به وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و بڕیاره بۆ شاره‌كانی كرماشان و ئیلام‌یش ده‌رچووه و چه‌ند جار په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له سنووری نێوان عێراق و ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.