ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧٠ كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ باكووری كوردستان

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، پۆلیسی توركیا ٧٠ كرێكاری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كارگه‌رانی معده‌نی سۆمای ناوچه‌ی مانیسا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی سۆمای مانیسا له‌ باكووری كوردستان، به‌ بڕیاری یه‌كێتی كرێكارانی ئه‌و كانگایه‌‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. پاش ماوه‌یه‌ك هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و ٧٠ كارگه‌ر و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری ئیتحادییه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی سۆمایان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ناترسن و پاشه‌كشه‌ له‌ داخوازییه‌كانیان ناكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net