3
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له هه‌مه‌دان و شارومه‌ندێكی به‌هایی له ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌وته‌ی پۆلیسی هه‌مه‌دان، شه‌ش سیخوڕی ئیسڕائیلیان له‌و پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتیان داوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به ناوی نه‌وید ته‌شه‌كور به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.