ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، سێ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌، هاووڵاتیه‌ك له‌ سه‌رده‌شت، دوو چالاكی میدیایی خه‌ڵكی سه‌قز و مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ له‌ سایین قه‌ڵا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی جه‌لیل مه‌حموودی و فه‌رانه‌ك ڕه‌فیعی، هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌ به‌ ناوی كه‌ماڵ ئاخره‌تی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی ئاواره‌ شه‌خسی، دوو برای چالاك له‌ بواری میدیا به‌ ناوه‌كانی نه‌ریمان و میلاد ڕه‌ندانی، هه‌روه‌ها، مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ له‌ سایین قه‌ڵا به‌ ناوی ئیسماعیل به‌هرامی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net